٥ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٤٣
چیاکانی کوردستان زیاتر لە 150 جۆر گیای دەرمانی تێدایە

هاوکات لە گەڵ هاتنی بەهار، گیای خۆڕسکی جۆراوجۆر لە کێو و چیاکانی کوردستان سەر دەردێنن و دەبنە بەشێکی گرینگی خۆراکی خەڵکی ئەم ناوچە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - پارێزگای کوردستان لە وەرزی بەهاردا کەش و هەوایەکی زۆر جیاواز و تایبەتی هەیە کە هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی سەرنجی گەشتیاران ڕابکێشێت و لەم وەرزەدا سەردانی ئەم پارێزگا بکەن.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم وەرزەی کوردستان کە بە هۆی کەشوهەوای جیاوازیەوە بۆی لواوە، سەوز بوونی سەدان جۆر گیای خۆراکی خۆڕسک لە سەر کێوەکانە کە خەڵکی ئەم پارێزگایە بە شێوەی کاڵ یان کوڵیو لە خواردەمەنیە جۆراوجۆرەکاندا بە کاریان دێنن و بازاڕێکی باشی کڕین و فرۆشتنی گیا لەم وەرزەدا ساز دەبێت.

342/